تقارير القدس رقم35 شهر10 باللغة الكردية السورانية

السبت 14 نوفمبر 2020 09:56 ص بتوقيت القدس المحتلة

تقارير القدس رقم35 شهر10 باللغة الكردية السورانية

لتحميل الملف pdf

https://drive.google.com/file/d/18xpQnowYHoOlkXoXyYzWmngmMsEgkVoz/view?usp=sharing

تقرير هيئة علماء فلسطين في الخارج ( اللغة الكردية السورانية)

ڕاپۆرتی مانگانەی دەست درێژیەکانی بزوتنەوەی سەهیۆنی بۆ سەر قودس و مزگەوتی ئەقصای پیرۆز

مانگی ١٠ ساڵی ٢٠٢٠ زایینی

بڵاوکراوەیەکە کە دەردەچێت لە لایەن یەکەی قودسی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی - غەززە هەروەها بەشی کاروباری قودس لە دەستەی زانایانی فەلەسطین لە دەرەوە

دەسەڵاتدارانی داگیرکەر بە ڕێکخراوە جیاوازەکانیەوە بەردەوامە، لە ئازار دان و دەست درێژیەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقصای پیرۆز  هەروەها بۆ سەر شاری قودس ، بەم شێوەیەی خوارەوە:

لە ماوەی مانگی ١٠ی ڕابردوو زیاتر لە(١٦٠٠) هەزار وشەش سەد داگیرگەی یەهودی هەڵدەکوتنە سەر مزگەوتی ئەقصای پیرۆز  کە ڕۆژانە بە ٥٠ بۆ ٧٠ هێرشبەر هەڵیان دەکوتایە سەر مزگەوتی ئەقصا کە ئەوانە لە لایەن پۆلیسی سەر بە هێزی داگیرکار پاسەوانیان لێ دەکرا ، هەروەها هەندێک لە کەسایەتیە سیاسیەکان و پیاوە ئایینیە یەهودیەکان و خوێندکارانی پەیمانگا تەوراتیەکان بەشداریان دەکرد لەو هێرش و هەڵکوتانە سەرانە ، جگە لە وەی کە بوونی ڕۆژانەی پۆلیس لە ناو مزگەوتی ئەقصای پیرۆز بۆ دەست درێژی کردن و پیس کردنی مزگەوتی ئەقصای پیرۆز  بوو بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕۆژانەیی.ـ هەتا ئێستاش کۆمەڵ کوژی ڕوخاندنی ماڵ  و کۆمەڵگەکان لە قودس هەر بەردەوامە. زیاتر لە (20 )ماڵ و کۆمەڵگەی نیشتەجێ بون و کشتوکاڵ و ناوچەی بازرگانی ڕوخێنراون لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو.

دورخستنەوەی زیاتر لە (15) مورابیت لە شاری قودس و مزگەوتی ئەقسای پیرۆز  لەنێویاندا پاسەوانەکان لە  مزگەوتی ئەقسای پیرۆز 

ـ گرتنی زیاتر لە (170) خەڵکی قوس کە لەنێویاندا ئافرەت و پاسەوان و مورابیت هەیە ، سەرەڕای ڕزگارکردنی زۆرینەیان بەڕاستی بەڵام داگیرکەر سزایان دەدات بە بەندکردنی ماڵەوە کە واتای بێ بەشکردنیان لە سەنگەر گرتن و ڕێگریان لێدەکات لە ئامادەبوون لە مزگەوتی ئەقسا.

ـ هەتا ئێستاش کەرتی بازرگانی لە قودس توشی زەرەر دەبێت بەهۆی ئەو داخستنانەی کە سوپای داگیر کەر دەیچەسپێنێت لەسەر قودسی داگیر کراو بۆماوەی دوو مانگە.

خاص موقع هيئة علماء فلسطين في الخارج